وەزیری كۆچی سوید: شوێنمان نەماوە بۆ وەرگرتنی پەنابەر

وەزیری داد و كۆچی وڵاتی سوید ئاشكرای دەكات، هاتنی بەلێشاوی پەنابەران بۆ وڵاتەكەی لە ئاستی چاوەروانی ئەواندا نەبووە و داوا لە پەنابەران دەكات روو لە سوید نەكەن.

مۆرگان یوهانسۆن ؛وەزیری داد و كۆچی سوید؛ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە توانای وڵاتەكەیدا نەماوە چیتر پێشوازی لە پەنابەران بكات و سوید شوێنی نەماوە بۆ ئەوەی پەنابەران تێیدا بمێنێتەوە.

وتیشی: "ئێمە دەتوانین یارمەتی ئەوانە بدەین كە ئێستا لە سویدن، بەڵام بۆ لەمەوەدوا  شوێنی مانەوە بۆ پەنابەران نەماوە".

راشیگەیاند، پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی ساڵی 2015 سوید 160 هەزار پەنابەر وەربگرێت ، كە پێشتر هاتونەتە ئەو وڵاتە.



PM:03:03:07/11/2015