لەهێرشێكدا 20 جەندرمەی تورك كوژران‌و برینداربوون

لەشەڕو پێكدادانێك لەنێوان گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان‌و هێزە ئەمنییەكانی توركیا لەناوچەی ئامەد، 20 جەندەرمەی تورك كوژران‌و برینداربوون.

بەپێی هەواڵی سەرچاوەكانی نزیك لە پەكەكە ئەمرۆ هێزە ئەمنییەكانی توركیا لەناوچەی "پیران"ی سەر بە ئامەد  هێرشدەكەنە سەر مەزاری شێخ سەعیدی پیران، بەڵام لەلایەن گەریلاكانی پەكەكەوە پێشیان پێدەگیرێت‌و لەشەڕی تونددا 10 جەندەرمە كوژران‌و 10ی دیكەش برینداربوون.

هێزەكانی توركیا ماوەی دوو رۆژە لەناوچەی پیران هێرش دەكەنە سەر سەنگەرەكانی گەریلا.



PM:02:55:08/11/2015