وێنە...سیروان بارزانی دەمانچەی بەخشیوەتە كانی هەڵەبجەیی؟

بڵاوكردنەوەی وێنە و پۆستێكی ڕاگەیاندنكار كانی هەڵەبجەیی هەرایەكی گەورە دەنێتەوە و دواتر كانی ڕاستی وێنە و پۆستەكە ئاشكرا دەكات.

لە پەیجە تایبەتەكەی كانی هەڵەبجەیی وێنەیەكی بڵاودەكرێتەوە كە تێیدا دەمانچەیەكی بەدەستەوە گرتووە و ئاماژە بەوە كردووە كە لەلایەن سیروان بارزانییەوە وەك دیاری پێی بەخشراوە، بەڵام دواتر دەردەكەوێت كە پەیجەكەی هاك كراوە و ئەو هیچ ئاگاداری ئەو پۆستە نییە.

كانی لە ڕونكردنەوەیەكیدا دەڵێت "‌بەداخەوە پەیجی فەیسبووكم هاك كراوە، ئەو شتانەی ئێستا تێیدا بڵاو دەكرێنەوە هیچ پەیوەندییان بە منەوە نییە، ‌هەوڵ دەدەین بە زووترین كات بیگەڕێنینەوە یان دایبخەین، ‌داوای لێبوردن دەكەم هەر شتێكی ناشیاو لەژێر ناوی من بڵاو ببێتەوە هەركەس دڵگران بكات".

كانی هەڵبجەیە یەكێكە لە ڕاگەیاندنكارەكانی كەناڵی ڕووداو، ئەمە جگە لەوەی خاوەنی چەند بەرهەمێكی گۆرانی و چەندین تێكستی شیعرییە.





PM:02:17:09/11/2015