ئەندامی لیژنەی شارەوانی لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: "بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیار دراوە کە زەوی بەسەر هەموو فەرمانبەر و، کرێنشینێکی ھەرێمی کوردستاندا دابەش بکرێت بەبێ جیاوازی، بەڵام تەنها بۆ کرێنشین و، ئەو فەرمانبەرانەیە کە تا ئێستا زەوییان وەرنەگرتووە."
سیراج خەیلانی، ئهندامی پهرلهمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند" حکوومەت وەزارەتی شارەوانیی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی کاری دابەشکردنەکە ڕێک بخات و، وەزارەتی شارەوانیش یەکە ئیدارییەکانی ئاگادار کردووەتەوە دەربارەی کرێنشین و فەرمانبەری زەویوەرنەگرتە، زانیاریی پێ بدەن؛ جا یەکە ئیدارییەکان ڕەنگە بتوانن سوود لە یەکێتیی کرێنشینانی کوردستانیش وەربگرن، چونکە ئەوان ئامار و داتایان لایە دەربارەی کرێنشینان".
ئەو پەرلەمانتارە دیارە حکوومەتی ھەرێمی لە قەیرانی داراییدایە، بەڵام خۆ دەتوانێ زەوی دابەش بکات؛ با چیدی کەس دڵی لە خۆی دانەمێنێت کە بستە زەوییەکی لە وڵاتەکەی خۆیدا نییە.
خەیلانی، ڕاشیگەیاند: "وەختی خۆی بوو ئەو بڕیارە گونجاوە بدرێت، چونکە خەڵکێکی زۆر کرێنشینە و، پێویستی بە زەوی ھەیە خانوویەکی تێدا بکات. دیارە ئەو بڕیارە خەڵکێکی زۆریش دەگرێتەوە."
تا ئێستا ئهو جۆره بڕیاره بهو شێوه گشتیه تیشکی نهخراوهته سهر، بهڵکو چهند رۆژێکه باس له پێدانی زهوی به شههیدانی پێشمهرگهو پێشمهرگه دهکرێت.