ڤیدیۆ...توبا لە ڤاتیکان چی دەکات؟

ئەستێرەی بەناوبانگی توركی توبا بیۆكۆستون لە فیستیڤاڵێكی نێودەوڵەتیدا خەڵاتی باشترین ئەكتەر وەردەگرێت.

توبا بیۆكۆستون  كە لە كوردستان بە ناوەكانی عاسی و لەمیس ناسراوە لە خولی 14 هەمینی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی (Giuseppe Sciacca) كە لە ڤاتیكان بەڕێوەچوو، خەڵاتی باشترین خانمە ئەكتەری پێبەخشرا.

ئەو فیستیڤاڵە بۆ یەكەم جار لە ساڵی 2001 بەڕێوە چووە، ساڵانە چەندین كەسی سەركەوتوو لە بوارە جیاجیاكاندا و لەسەر ئاستی جیهان خەلات دەكرێت.

 بیۆكۆستون لەكاتی وەرگرتنی خەڵاتەكەدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و ئاماژە بەوە كردووە گرنگترین شت لە ژیاندا ئەودا بریتییە لەوەی بتوانیت لەگەڵ دڵی مرۆڤەكاندا بدوێیت و كارێك بكات گۆڕانكاری لە ژیانیاندا دروست بكات.

دواین كاری توبا درامای عەشقی ڕەش بووە كە سەركەوتنێكی زۆر بەدەستهێناوە و لەماوەی هەشت مانگدا بە 40 وڵاتی جیهان فرۆشراوە و پێشبینی دەكرێت چەندین وڵاتی دیكەی جیهانیش ئەو درامایە بكڕن و پەخشی بكەن.





PM:02:19:10/11/2015