زه‌کی شه‌نگالی.. رۆژ نیوز
به‌رپرسێکی په‌که‌که رایگه‌یاند" داواکردنی ده‌رکردنی په‌که‌که له شه‌نگال داوایه‌کی بچووکه‌و، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وان نه‌هاتووین تا له‌سه‌ر داوای ئه‌وانیش بڕۆین".
زه‌کی شه‌نگاڵی ئەندامی کوردیناسیۆنی رێکخستنەکانی ئێزیدییان، به رۆژ نیوزی راگه‌یاند" کاتێک پەکەکە چووە شەنگال، جگە لە داعش هیچ هیزێکی تر لەوێ نەبووە، ئێمە لەگەڵ ئەوان نەهاتووین تاکو بە قسەکانی ئەوانیش بڕۆین".
زه‌کی شه‌نگالی ده‌ڵێت" هێشتا شەنگال لەبن هەڕەشەدایە، ئەو جۆرە قسەکردنانەی که‌داوا ده‌کات ئێمه بڕۆین، ئەوە دەردەخات کە پارتی بەداوی حساباتی بچوکەوەیە. هەڵویستی بەوشێوەیە تەنیا زیان بە سیاسەتی کورد دەگەیەنێ".
ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێت دوای کۆمەڵکوژییەکەی شەنگال لەناو هاوڵاتیاندا بێهیواییەکی گەورە دروست ببوو، بەڵام کردنەوەی رێرەوێک لەلایەن یەپەگە و هەپەگەوە و ئەو گورزەی کە لە داعش درا، جارێکی تر هیوای بۆ تاکەکان گەڕاندەوە".
شه‌نگالی باس له‌وه ده‌کات گەنج و ژنانی ئێزیدی لەناو ریزەکانی یەبەشەدا رێکخستنی سەربازی خۆیان بەرەوپێشەوە دەبەن و دەیانەوی هاوڵاتیانمان بپارێزن،" بەڵام هەندێک هێز پێداگرن لەوەی کە نایانەوێ دان بە ئیرادەی ئەو هێزانەدابنێن. لە دژی ئیرادی هاوڵاتیان هەندێک فەوج دروستکراون. بەڵاما تائێستاش ئەو فەوجانە نەیانتوانیوە هاوهەڵوێست و یەکڕیز بن و بەپێچەوانەشەوە دەجوڵینەوە و بەپێی بەرژەوەندی خۆیان نزیک دەبنەوە و ئاستەنگی لەبەردەم هاوپەیمانی دروست دەکەن. لە نزیکبوونەوەیەکی بەوشێوەیەدا رزگارکردنی شەنگال دوادەکەوێت".
ماوه‌یه‌که هه‌ریه‌ک له‌پارتی و په‌که‌که یه‌کتری تۆمه‌تبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی که بوونه‌ته هۆی دواکه‌وتنی ده‌ستپێکردنی هێرشی ئازادکردنی شه‌نگال.