فۆتۆ..دوو پەرلەمانتاری هەدەپە بەدەستی هێزە ئەمنییەکانی تورک بریندار دەکرێن

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هێرشدەکەنە سەر خۆپیشاندانێک لە هەکاری و دوو پەرلەمانتاری هەدەپە بریندار دەبن.

 میدیا کوردیەکانی باکور بڵاویان کردەوە هێزە ئەمنییەکان لەشاری کفر لە هەرێمی هەکاری تەقەیان لە خۆپیشاندانێکی هاوڵاتیان کردووەو لە ڕێگای تەقەوە پەرلەمانتار عەبدوڵا زەیدان  قاچی بریندار دەبێت، هەروەها ژنە پەرلەمانتار سلمی ئیمراک لەرێگای فیشەکی پلاستیکەوە گوێی بریندار دەبێت.
دوای برینداربوونیان دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی هەکاری. 



PM:08:22:11/11/2015