شەنگال.. شەڕی كۆڵان بە كۆڵان بەردەوامە

هێرشی هێزەكانی پێشمەرگە‌و شەڕڤانان لەقەزای شەنگال بەردەوامە‌و پاش رزگاركردنی بەشی رۆژئاوا لە ئێستادا شەڕی كۆڵان بەكۆڵان لەگەڵ چەكدارانی داعش بەردەوامە.

ئۆپەراسیۆنی هێزەكانی پێشمەرگە‌و شەڕڤانانی ئێزیدی ئەمرۆ بۆ رزگاركردنی شەنگال دەستی پێكرد‌و بە پێی زانیارییەكانی سپی بەشی رۆژئاوای شەنگال رزگار كراوە‌و ئێستا شەڕی كۆڵان بەكۆڵان لەگەڵ داعش بەردەوامە.

له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا زیاتر له‌ 7 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ به‌ سه‌دان چه‌كی قورسه‌وه‌، به‌شداریی ده‌كه‌ن و له‌ شه‌وی ڕابردووشه‌وه‌ هاوپه‌یمانان زیاتر له‌ 100 هێرشیان بۆ سه‌ر پێگه‌ و مۆڵگه‌كانی داعش ئه‌نجامداوه‌.



PM:02:32:12/11/2015