داعش شارۆچکەیەکی سەرسنوری هەرێمی کوردستان دەسووتێنێت

لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی پێشمەرگەو گەریلا بۆ رزگارکردنی شەنگال، دوێنی چەکدارانی داعش شارۆچکەی (ئەلهول)یان سووتان.

ماڵپەڕی هەواڵ ٢٤ بڵاویکردەوە کە چەکدارانی داعش شارۆچکەی ( ئەلهۆل ) یان سووتاند کە سەر بەشاری حەسەکەیە لەرۆژئاوای کوردستان و دەکەوێتە سەر سنووری هەرێمی کوردستان بەدیووی شەنگالدا.

بەپێی ئەو هەواڵە چەندین شوێنی شارەکە لە بینای حکومی و ماڵ و چەندین خاڵی تری ناو شارەکە دەسووتێت و دووکەڵ لە زۆر شوێنی شارەکە بەرزدەبێتەوە.

تا ئێستا هۆکاری سووتانی ئەو شارۆچکەیە لەلایەن داعشەوە نەزانراوە.



AM:11:43:13/11/2015