ڤیدیۆ.. بارزانی: مزگێنی ڕزگارکردنی شەنگال بە گەلی کوردستان ڕادەگەیەنم

مەسعود بارزانی لە وتارێکیدا کە لە چیای شەنگالەوە پێشکەشیکرد ڕایگەیاند "مزگێنی ڕزگارکردنی شەنگال بە گەلی کوردستان ڕادەگەیەنم"

بارزانی لەو وتارەیدا ڕایگەیاند "ئێزیدییەکان بە تەنها نین و بەشێکی ڕەسەنن لە گەلی کوردستان" و ڕاشیگەیاند هەوڵدەدەن کە قەزای شەنگال ببێتە پارێزگا.

بارزانی بەبۆنەی سەركەوتنی پێشمەرگە پیرۆزبایی لە هەموو خەڵكی كوردستان و بەتایبەت كوردانی ئێزدی كرد و دەستخۆشیی لە هێزەكانی پێشمەرگە كرد، جەختیشیكردەوە كە كۆنترۆڵكردنەوەی شنگال لەلایەن پێشمەرگەوە پەیامێكە بۆ هەمووان.

دەقی وتارەکەی مەسعود بارزانی





PM:03:14:13/11/2015