تەنها میدیاكانی پارتی ئامادەی كۆنگرە رۆژنامەنوسییەكەی بارزانی بوون

ئەمرۆ مەسعود بارزانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا لە چیای شەنگال سەبارەت بە رزگاری كردنی شەنگال لەدەستی داعش پەیامێكی راگەیاند.

لەكۆنگرە رۆژنامەنوسیەكدا تەنیا میدیاكانی پارتی‌و چەند كەناڵێكی عەرەبی بوون‌و هیچ یەك لەمیدیاكانی یەكێتی، گۆڕان‌و كەناڵی ئێن ئارتی بانگهێشتی ئەو كۆنگرە رۆژنامەنوسیە نەكرابوون.
پێشتر میدیاكانی یەكێتی‌و گۆڕان‌و كەناڵی ئێن ئارتی رایانگەیاندبوو كە لەلایەن پارتییەوە رێگرییان لێكراوە رووماڵی هەواڵەكانی ئازادكردنی شەنگال بكەن.



PM:03:37:13/11/2015