بارزانی سوپاسی هەموو هێزەکانی كرد، بەڵام باسی گەریلا‌و شەڕڤانانی نەكرد

ئەمرۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا لەچیای شەنگال، بارزانی سوپای ئەمەریكا‌و هێزەكانی هاوپەیمانی كرد بەڵام هیچ ناوێكی لە گەریلا‌و شەڕڤانان نەكرد كە بەشداری ئازاد كردنی شەنگالیان كردبوو.

ئەمرۆ مەسعود بارزانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا لە چیای شەنگال سەبارەت بە رزگاری كردنی شەنگال لەدەستی داعش پەیامێكی راگەیاند.

لەكۆنگرە رۆژنامەنوسییەكەدا بارزانی هیچ ناوێكی لە شەڕڤانان‌و گەریلاكانی پەكەكە نەكرد كە بەشداری ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی شەنگالیان كردبوو، بەڵام سوپاسی ئەمەریكا‌و هێزەكانی هاوپەیمانان‌و میدیا عەرەبی‌و بیانییەكانی كرد.



PM:03:41:13/11/2015