سەرباری رێککەوتن شەڕو سوتان لەناو خورماتی درێژەی هەیە

ئەمڕۆ هەردوو لایەنی کوردی و شیعە بە نوێنەرایەتی سەرۆکی عێراق و پەرلەمان و حکومەت رێککەوتن، بەڵام تا ئێستا ناوبەناو تەقەو ماڵ و دوکان سوتاندنی یەکتر بەردەوامە.

پەیامنێری سپی رایگەیاند " سەرباری ئەو رێککەوتنەی ئـەمڕۆ نێوان حەشدو پێشمەرگەو دروستکردنی چەند لیژنەیەک بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە، بەڵام تا ئێستا لەسەر ئاستی میلی لەناو خورماتوودا شەڕەتەقەو شوێن داگیرکردن و سووتانی دوکان و ماڵەکان درێژەی هەیە".
بەپێی دوا زانیاری ئەمشەو ماڵی بەڕێوەبەری پۆلیسی شارستانی نەوجول لەگەڕەکی عەسکەری سوتێنرا، هەروەها مزگەوتی وەهاب کە مزگەوتێکی گەورەی کوردو سونەیە، ئەم ئێوارەیە لەلایەن حەشدی شەعبیەوە پۆلیسەکانی پاسەوانی چەککران و مزگەوتەکەشیان کۆنترۆڵکردو ئاڵای خۆیان لێهەڵکرد.

بەپێی ئەو رێککەوتنەی ئەمڕۆ لەنێوان هەردوولادا کرا، چەند لیژنەیەک دروستکراوە بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکەو ئازادکردنی دیلەکان و قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووان، هەرچەندە تا ئێستا بەواقیعی بارودۆخەکە نائاساییە.  



PM:11:45:14/11/2015