ھەر ھاوڵاتیەک ١٨ ھەزار دینار وەردەگرێت

ڕێکخەری نێوان وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی ھەرێم و عیراق مژدەی ئەوە بەھاوڵاتیان دەدات بۆ بەشەخۆراکی فەوتاوی چوار مانگی ساڵی پار، ھەر ھاوڵاتیەکی ھەرێمی کوردستان ١٨ ھەزار دیناری پێدەدرێت و ھەفتەی داھاتووش چەکەکە دەگاتە کوردستان.

حسێن سەبری ڕێکخەری نێوان وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی ھەرێم و عێراق بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندوە، وەزارەتی بازرگانی عیراق ڕایگەیاندوە، ھەر مادەیە‌ک بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەشنەکرابێت، بەپارە قەرەبودەکرێتەوە.

دەشڵێت:"بڕیاردراوە بۆ پارێزگاکانی ھەرێم ھەر ھاوڵاتیەک ١٨ ھەزار دینار وەربگرێت، ئەویش بۆ قەرەبووکردنەوەی بەشەخۆراکی مانگەکانی (٩، ١٠، ١١، ١٢)ی ساڵی ٢٠١٤یە".

ئەوەشی ئاشکراکرد، ئاگادارکراونەتەوە کە بچنە بەغداو چەکی ھەرێمی کوردستان وەربگرن، لەو ڕووەشەوە وتی:"دەچینە بەغداو چەکەکان دەھێنین و کاتی گەیشتنی پارەکەش بۆ بانکەکانی ھەرێمی کوردستان، بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەشیدەکەین".



PM:03:22:15/11/2015