لە خورماتوو شەڕ لەنێوان پێشمەرگە‌و حەشدی شەعبی دەستیپێکردەوە
دوای دوو ڕێککەوتن و پێکهێنانی لە نێوان لایەنە ئەمنییەکان و هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی بۆ وەستاندنی شەڕ بەڵام تا ئێستا هەر چەند کاتژمێر جارێک شەڕ لە قەزای خورماتوو دەستپێدەکاتەوە.
بەپێی هەواڵێكی كەناڵی NRT چەکدارانی حەشدی شەعبی لە سەربانەکان بە قەناسەوە وەستاون و هاووڵاتیانیش چەکیان هەڵگرتووە، تا ئێستاش شەڕ لە نێوان چەکدارانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکاندا بەردەوامە.
لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا چەند جارێک شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبیدا ڕوویدا و دواتر دوای دوو کۆبوونەوە دووجار ڕێککەوتنیان ئیمزاکرد، بەڵام پاش کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر شەڕ لە نێوان هەردوو لایەنەکەدا دروستبوویەوە.
هاوکات نوسینگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد "لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ ئیحتواکردنی کێشەکانی دووزخورماتوو و بڕیاردراوە گیراوەکان لەهەردوولا ئازادبکرێن".
لەلایەكی ترەوە هەر ئەمرۆ بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخی قەزای خورماتوو، ھێزێکی زۆری دژە تیرۆری یەکێتی گەیشتە ناو قەزاکە، لێپرسراوی بازنەی حەمرینی یەکێتیش لەخورماتوو رایدەگەیەنێت: ھاتنی ئەو ھێزە بۆ پاراستنی ناوچە کوردنشینەکانە، چونکە دۆخەکە خەریکە لەدەست دەردەچێت.
شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی قه‌زای خورماتوو به‌رده‌وامی هه‌یه، ئه‌مڕۆش قه‌ناسه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو گه‌ڕه‌كه توركمانه‌كان، دوو گه‌نجی كوردیان شه‌هید كرد و دۆخی قه‌زاكه‌ش به ته‌واوی تێكچوه.
ئه‌نجامدانی پێنج كۆبوونه‌وه‌و ڕاگه‌یاندنی ڕێككه‌وتنێك له‌نێوان كورد‌و توركمانه‌كان، نه‌یتوانی دۆخه قه‌زای خورماتوو هێور بكاته‌وه، ئه‌مڕۆش جارێكی تر شه‌ڕوپێكدادان ڕووی دایه‌وه.
PM:05:55:15/11/2015