یەکێتی: کەڵەگایی لە کەس قبوڵ ناکەین

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسەر بارودۆخی خورماتوو هۆشداری دەداتە ئەو لایەنانەی بەنیازن ھێرش بکەنە سەر ھێزی پێشمەرگە‌و دەڵێت: کەڵەگایی لەھیچ کەس و لایەنێک قبوڵ ناکەین.
 
مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە میدیاكانی حیزبەكەی راگەیاند: وەک یەکێتی نامەوێت سەرئێشە بۆ میللەتەکەمان دروست بکەین، بەتایبەتی لەو شوێنانەی کە ماوەیەک لەمەوپێش بەخوێنی شەھیدان رزگارکراوە.
 
وتیشی: لەئێستادا گروپێک بەناوی حەشدی تورکمانی ھاتوون و دەستیانکردووە بە کوشتنی خەڵک و بەتاڵانکردن و سوتاندنی دوکان و خانووی ھاوڵاتیانی کورد لە خورماتوو.
 
مستەفا چاوڕەش ھۆشداری دایە ئەو ھێزەی حەشدی تورکمانی کە ماوەی چەند رۆژێکە گرژی و ئاڵۆزییان لەناو خورماتوو دروستکردووەو رووبەڕووی ھێزی پێشمەرگە بوونەتەوە، وتیشی: بەو ھێزەمان راگەیاندووە کە ھیچ شوێنێک چۆڵ ناکەین و کەڵەگاییش لە کەس قبوڵ ناکەین.



PM:07:26:15/11/2015