تا ئێستا بارودۆخی خورماتوو نا ئاساییە

هەرچەندە هێزێکی تایبەتی دژە تیرۆرو ئاسایش و حەشدی شەعبی دروستکراون و بەناو شاری خورماتوودا دەگەڕێن بۆ هێورکردنەوەی شەقام و گەڕەکەکان، بەڵام تا ئێستا ناوبەناو تەقە دەبیسترێت.
ئەمشەو ١١/١٥ لەنزیک قوتابخانەی ئەمینەوە چەکدارە شیعەکان ئاربیجیەکیان ئاراستەی گەڕەکی "سادەی" کوردنشین کرد.

پەیامنێری سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ناوبەناو دەنگی تەقە لە شوێنە جیاجیاکانی شارەکەوە دەبیسترێت.

هەر ئەمڕۆ لە گۆڕستانی گەورە لەناو شاری خورماتوو لەکاتی ناشتنی ئەو مێرمنداڵە کوردەی بەدەستی چەکدارانی داعش کوژرا، جارێکی تر چەکدارانی شیعە تەقەیان لەو خەڵکە کردبوو کە هەتابوون بۆ ناشتنی ئەو قوربانییە.

سێ رۆژە لەنێوان چەکدارانی حەشدی شەعبی و سەرەتا لەگەڵ پێشمەرگەو دواتر خەڵکی خورماتوودا درێژەی هەیە، لەو رۆژەوە سەرباری رێککەوتنی هەردوولا، بەڵام بارودۆخی شارەکە ئاساییە نەبۆتەوە.



PM:10:28:15/11/2015