داعش لە مەخمور‌و گوێر‌و كەركوك هێرشی كردەسەر پێشمەرگە

چەكدارانی داعش ئەمشەو بە كەڵك وەرگرتن لە خراپی كەشوهەوا، لەسێ میحوەری مەخمور، گوێر‌و كەركوك هێرشیان كردە سەر سەنگەری هێزەكانی پێشمەرگە، بەڵام هەر سێ هێرشەكە تێكشێندرا.

بەپێی زانیارییەكانی سپی، ئێوارەی ئەمرۆ چەكدارانی داعش بە كەڵك وەرگرتن لە خراپی كەشوهەوا‌و باران لە گوندی گڕاو لە میحوەری مەخمور، لە میحوەری گوێر‌و لە رۆژئاوای كەركوك هێرشیان كردەسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، بەڵام هێزی پێشمەرگەی كوردستان لێیان هاتنە دەست‌و هێرشەكان لەهەر سێ میحوەردا تێكشكێندرا.

لەو شەڕانەدا زیان بەر چەكدارانی داعش كەوتووە بەڵام تا ئێستا زیانەكان ئاشكرا نەبوون، هەروەها هێزی پێشمەرگە سەلامەتن‌و هیچ زیانێكیان بەرنەكەوتووە.



PM:10:18:16/11/2015