یەكێتی‌و پارتی كۆدەبنەوە

بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو هەر دوو شاندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە بارودۆخی هەرێم كۆببنەوە.

ئەمرۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگەیاند، یەكشەممەی داهاتوو یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە.

وتیشی: كۆبوونەوەكە لەسەربارودۆخی هەرێم دەبێت‌و یەكێتیش پێشنیازی هەیە بۆ پارتی لەسەر چارەسەری كێشەكانی هەرێم.

مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەشدا كە لەو كۆبوونەوەیەدا دەرنجامی كۆبوونەوەكانی یەكێتی لەگەڵ لایەكانی دیكەی وەكو (گۆڕان، كۆمەڵ و یەكگرتوو) بۆ پارتی دەخرێتەڕوو.



PM:02:05:19/11/2015