دوو پەرلەمانتاری هەدەپە بە زیندان مەحكوم كران

دوو پەرلەمانتاری پێشوو‌ و ئێستای پارتی دیموكراتیكی گەلان (هەدەپە) لەلایەن دادگای توركیاوە بە 6 ساڵ زیندان مەحكوم كران.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ فورات‌، دادگای‌ تاوانه‌ قورسه‌كانی‌ وان ئه‌مڕۆ بڕیاری‌ كۆتایی له‌سه‌ر كه‌یسی‌ ده‌ستگیركردنی‌ له‌زگین بۆتان په‌رله‌مانتاری‌ هه‌ده‌په‌ و هاكان یامان پارله‌مانتاری‌ پێشووی‌ پارته‌كه‌ ده‌ركرد و هه‌ردووكیانی‌ به‌ 6 ساڵ‌ و سێ‌ مانگ زیندانیكردن حوكم دا.
 ئه‌و دوو پارله‌مانتاره‌ ساڵی‌ 2011 له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا ده‌ستگیر كرابوون و به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد كران.

له‌ لایه‌كی‌ تره‌وه‌، داواكاری‌ گشتیی كۆماریی ئه‌نكه‌ره‌ كه‌ هاوكات پارێزه‌ری‌ سه‌رۆك كۆماری‌ توركیایه‌، به‌ تۆمه‌تی‌ سوكایه‌تیكردن به‌ سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا، سكاڵای‌ له‌سه‌ر فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكی‌ هه‌ده‌په‌ تۆماركردووه‌.



PM:09:28:20/11/2015