فرۆكەكانی توركیا بنكەكانی پەكەكەیان بۆردومان كرد

ناوەندی فەرماندەیی سوپای توركیا ئەمرۆ رایگەیاند فرۆكە جەنگییەكانیان 23 بنكەی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانیان لەخاكی هەرێمی كوردستان بۆردومان كردوە. تا ئێستا پەكەكە لەمبارەوە لێدوانی نەبووە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "مللیەت"ی توركی، ئەم بۆردومانە سەرلەبەیانی ئەمرۆ بە بەشداری 12 فرۆكە ئەنجام دراوە‌و ناوچەكانی زاب، ئاواشین، خواكورك‌و بەرزاییەكانی قەندیلیان بۆردومان كردوە.

تا ئێستا لەلایەن پەكەكەوە هیچ لێدوانێك لەمبارەوە بڵاونەكراوەتەوە.


PM:04:18:21/11/2015