"لە شەڕی خوورماتوو ٨١ ماڵی تورکمان‌و ٣٠ ماڵی کورد سوتاوە"

لیژنەی ئەمنی حوکمی و حیزبی کە بۆ رووماڵی زەرەرو زیانەکانی شەڕی نێوان حەشدی شیعەو کورد لە خورماتوو پێکهاتبوو ئاماری ماڵە سووتاوەکانی تەواوکرد، بەپێی ئەو ئامارە ٨١ ماڵ تورکمان سووتێنراوە بەرامبەر ٣٠ ماڵی کورد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند ئەو لیژنەیە جگە لەنوێنەرانی دامودەزگاکانی حکومەت، هاوکات نوێنەری حیزبەکانیشی تێدایە.

لەرۆژی ١١/١٢ بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک بارگرژی لەنێوان هێزەکانی حەشدی شیعەو پێشمەرگە درستبوو، سەرەتا لە خاڵی پشکنینی خورماتوو – بەغدا دروستبوو، دواتر گواسترایەوە بۆ ناو شارەکەو بەچەندان کەس لەهەردوولا کوژران و چەندین ماڵی تورکمای شیعەو کورد سوتێنران.
  



AM:11:56:23/11/2015