لە خورماتوو ٢٠٥ دوکانی کوردو تورکمان و عەرەب سووتێنراون

لیژنەی قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی شەڕی کوردو حەشدی شیعە ئەمڕۆ ئاماری دووکانە سووتاوەکانی تەواو کردو، بەپێی ئەو ئامارە ٢٠٥ دوکانی تورکمان و کوردو عەرەب سووتێنراون.

پەیامنێری سپی لە خورماتوەوە رایگەیاند " لیژنەی قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی شەڕی کوردو حەشدی شیعە سوتاندنی ئاماری دوکانەکانی تەواوکرد، بەپێی ئەو ئامارە لە ناو بازاڕی خورماتوو ٦١ دوکانی کوردو ٢٧ ی تورکمان و ٢ ی عەرەب سووتێنراون".

هەر بەپێی ئەو ئامارە لە ناوجەی پیشەسازی خورماتوو، ١٠٥ دوکانی تورکمان و ١٠ دوکانی کورد سوتێنراون.

پێشتریش سپی ژمارەی ماڵە سووتاوەکانی هەردوولای  بڵاوکردەوە کە بەپێی ئەو ئامارە ٨١ ماڵ تورکمان سووتێنراوە بەرامبەر ٣٠ ماڵی کورد.

لەرۆژی ١١/١٢ بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک بارگرژی لەنێوان هێزەکانی حەشدی شیعەو پێشمەرگە درستبوو، سەرەتا لە خاڵی پشکنینی خورماتوو – بەغدا دروستبوو، دواتر گواسترایەوە بۆ ناو شارەکەو بەپێی ئاماری کورد ١٥ حەشدی شیعە بەرامبەر ٧ کورد کوژران.





PM:09:36:24/11/2015