چەند گوند لە دەست داعش رزگار كرا
بەپێی راگەیەنراوێك ئەمرۆ هێزەكانی زێرەڤانی لە میحوەری بەنداوی موسڵ هێرشیان كردەسەر چەكدارانی داعش‌و چەند گوندیان ئازاد كرد.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە:
هێزه‌كانی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی له میحوه‌ری به‌نداوی مووسڵ هێرش بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش ئه‌نجام ده‌ده‌ن و چه‌ند گوندێكی ناوچه‌كه ئازاد ده‌كه‌ن.
كاتژمێر 7ی به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه(25-11-2015) هێزه‌كانی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به‌هاوكاری هێزه‌كانی پاڵپشتی(ئیسناد)ی زێره‌ڤانی له شارده‌ێی وانكێ له سنووری میحوه‌ری به‌نداوی مووسڵ هێرشێكیان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كه ئه‌نجامدا.
هێرشه‌كه به پێی پلانێكی تۆكمه ئه‌نجامدرا و له‌ئه‌نجامدا توانرا هه‌ردوو گوندی (مه‌سریج) و(تینبه) له سنووری شاره‌دێی وانكێ له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ڕزگار بكه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به‌ده‌یان بۆمب له‌سه‌ر ڕێگای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌بووه، به‌ڵام پلانه‌كه به سه‌ركه‌وتووی جێبه‌جێكرا و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا.
شایانی باسه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌دا كرد و تاوه‌كو ئێستاش بۆردومانكردنی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه به‌رده‌وامه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه‌وتوون له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مڕۆدا به‌ده‌یان چه‌كداری داعش كوژراون .
PM:02:10:25/11/2015