خورماتوو.. ئۆتۆمبێلێكی پڕ لە تەقینەوەی حەشدی شیعی دەستی بەسەردا گیرا

سێ چەكداری حەشدی شیعی كە بەنیاز بوون ئۆتۆمبیلێكی پڕی لە مادەی "تی ئێن تی" ببنەناو شاری خورماتوو لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركران.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی خورماتوو بە سپی راگەیاند نیوەرۆ ئەمرۆ لەبازگەی خورماتوو بەرەو بەغدا، ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتای رەنگ سوور ژمارەی كاتیی، كە سێ چەكداری حەشدی شیعی سەرنشینی بوون بەنیاز بوون بێنە ناوخورماتوو كە لە پشكنیندا دەردەكەوێت بڕێكی زۆر مادەی تەقینەوەی "تی ئێن تی" هەڵگرتوو.

بەپێی زانیارییەكان ئۆتۆمبیلەكە دەستی بەسەردا گیراوە‌و سێ چەكدارەكەش کە تورکمانی شیعی سەر بە چەکدارانی حەشدی شەعبین لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون.

تا ئێستا ئاشكرا نیە حەشدی شیعی بەنیاز بووە ئەم مادە تەقینەوانە لەكوێ بتەقێنێتەوە



PM:03:01:30/11/2015