عادل موراد: فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هەرێم بەتەنها لەلایەن پارتییەوە بەڕێوەدەبرێت
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی ده‌ڵێت: پارتی به ته‌نها، فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه ده‌بات و داوای پێدا چوونه‌وه به په‌یكه‌ری ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌دا ده‌كات.
سایتی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی له هه‌واڵێكیدا بڵاوی كردوه‌ته‌وه: عادل موراد، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، داوای پێداچوونه‌وه به په‌یكه‌ری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
سایته‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، له زاری عادل موراده‌وه ئه‌وه‌شی بڵاو كردوه‌ته‌وه: كه پارتی به ته‌نها ئه‌و فه‌رمانگه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌بات و یه‌كێتی و گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی تێدا نییه.
له باره‌ی سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی بۆ وڵاتانی كه‌نداو، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی ئاماژه‌ی بهوهكردوه: پێویست بوو بارزانی پێش سه‌ردانه‌كه‌ی، گفتوگۆ و ڕاوێژی له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كان به تایبه‌ت لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌شدار له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكردایه بۆ ئه‌وه‌ی له وڵاتانی جیهان و ناوچه‌كه یه‌كهه‌ڵوێست بن.
PM:09:51:30/11/2015