ڤیدیۆ...دیانا حەداد، دایكێكی دڵ سوتاو

ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی دیانا حەداد لە نوێترین كاری هونەریدا پەیامێكی مرۆڤ دۆستانە دەگەیەنێت.

دیانا حەداد لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە یوتوب كلیپی گۆرانی (یا بشر) بڵاودەكاتەوە، كە چیرۆكی كلیپەكە باس لە دایكێك دەكات كە كوڕەكەی گوێ لە ئامۆژگارییەكانی ناگرێت و بەردەوام هەڵدەچێت، تادواجار  بەهۆی ڕووداوێكەوە كوڕەكەی توانایی ڕۆشتن لەدەست دەدات.

لە كلیپەكەدا كوڕەكەی ئەو خانمە هونەرمەندە بە ماتوڕ توشی ڕووداوێك دەبێت و ساتی گەیاندنی ئەو هەواڵەش بە دیانا لە دیمەنێكی دراماتیكی بەهێز دادەنرێت، ئەمەش وایكردووە میدیاكات بە گرنگییەوە باس لە توانای نواندنی حەداد بكەن لە كلیپەكەدا.



PM:02:22:01/12/2015