"هیچ سەرکردەیەکی جیهان ئامادە نەبووە گوێ لە فوئاد مەعسوم بگرێت"

رۆژنامەی عالم جدید ئاماژە بەو" نارێکی و پێکییە" ی د.فوئاد مەعسومی سەرۆک کۆماری عێراق دەکات کە لە کۆنگرەی کەش و هەوای پاریس هیچ سەرکردەیەکی جیهان ئامادە نەبووە گوێ لە وتارەکەی بگرێت.

ئەمە جگە لەوەی ئەو ڕۆژنامەیە باس لەوە دەکات سەرجەم سەرکردەکانی جیهان لە لایەن فرانسۆ هۆلاندی سەرۆکی فەڕەنساوە پێشوازیان لێکراوە تەنها فوئاد مەعسوم نەبێت، کە لەلایەن لۆران فابیۆسی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکراوە.

وەفدە عێراقییەکە هیچ شوێنێکی مانەوەیان لە ئوتێلە تایبەتەکانی فەڕەنسا نەبووە، بەڵکو لە هۆتێلێکی قەتەریدا ماونەتەوە لە ناوەڕاستی پاریس کە بڕی پارەی مانەوەیان ٢٥٠ هەزار یۆرۆ بووە، ئەمە جگە لەوەی هیچ پارێزگارییەکی ئەمنی و هاوڵگریان تێدا نەبووە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەگەرچی یونسکۆ ئامادەکاری تەواوی کردبوو کە پێشوازی لە فوئاد مەعسوم بکرێت و فەڕشی سوری بۆ ڕابخرێت، بەڵام سەرۆک ئامادە نابێت و یونسکۆش ڕایدەگەیەنێت کە نەخۆشە، بەڵام لەو کاتەدا چاوپێکەوتنی ڕاستەوخۆی لەگەڵ فرانس ٢٤ دەبێت.



AM:08:52:02/12/2015