ڤیدیۆی چیرۆکی ئەو پیاوانەی ئافرەتیان بۆ عودەی سەدام حسێن دەبرد(+١٨ساڵ)

ئەم ڤیدیۆیە چیرۆکی چەند کەسێکی عێراقین کە لەگەڵ عودەی سەدام حسێندا کاریان کردووەو ئافرەتیان بۆ هێناوە.

بەپێی راپۆرتەکە هەر یەکێک لەمانە بڕی ١٥ هەزار دۆلاریان وەرگرتووە تا ئەو چاوپێکەوتنە سازبکەن، ئەمە جگە لەوەی زافر محەمەد جابر مەرجی ئەوەی هەبوو کە دەبێت مافی پەنابەرێتی سیاسی بۆ وەربگیرێت لە بەریتانیا.

زافر محەمەد جابر و عەلا مەکی " بەرپرسی هەموو میدیاکانی عودەی بووە بەتایبەتی وەرزشیەکانی"، عەلی حسین و عەباس جەنابی، ئەمانە پێش ئەوەی مافی پەنابەرێتی وەربگرن هێرشیان دەکردە سەر عودەیی و سەدام حسێن، بەڵام دوای وەرگرتنی مافی پەنابەری بەشێوەیەکی زۆر سەرنجڕاکێش لەو قسانەیان پەشیمان بوونەوەو کەوتنە وەسفکردنیان.

عەلی حسەین کە بە "عەلیە رەش " ناسراوە عودەی گوێو و زمانی بڕیووە و حوکمی لە سێدارەدانی بۆ دەرچووە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە دەزگای موخابەراتی عێراقی ئاگای وردو درشتی هەڵسوکەوتی ئەم کەسانە بووە راپۆرتیان لەسەر ئامادەکردوون.


  



AM:10:02:02/12/2015