حکومەتی هەرێم ٢٥٣ پزیشکی نوێی دامەزراند

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ١٢/٣ بە ئیمزای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ٢٥٣ دەرچووی کۆلیژی پزیشکی لەسەرتاسەری هەرێمدا دامەزراند.

بەپێی فەرمانێک کە ئیمزای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی لەسەرە بڕیاردراوە ٢٥٣ پزیشک کە دەرچووی خوولی یەکەمی کۆلیژەکانی پزیشکی زانکۆکانی هەرێمن دابمەزرێن.

بەپێی ئەو فەرمانە ١٣٢ لەو پزیشکانە دەرچووی زانکۆی هەولێرن، ٩٠ پزیشکیان زانکۆی سلێمانیان تەواوکردووەو، ٣١ پزیشكیان زانکۆی دهۆکیان تەواو کردووە. 
دەقی بڕیارەکە..



PM:08:54:03/12/2015