فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی بنکەکانی پەکەکەیان لەباشوور کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەمڕۆ ١٢/٤ بۆردوومانی چەندین بنکەی پارتی کرێکارانی کوردستانیان لەهەرێمی کوردستان کرد.

ئاژانسی دۆغان بڵاویکردەوە فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەکانی خواکورک و باسیا و بالکایایان لەسەر سنوری تورکیا عێراق کردووە.

ئاژانسەکە هیچ ئاماژەیەکی بۆ زیانە گیانی و مادییەکان نەکردووە، پارتی کرێکارانی کوردستانیش لەو بارەیەوە هیچ لێدوانێکی رۆژنامەوانی بڵاونەکردۆتەوە. 



PM:09:32:04/12/2015