عەبادی ٤٨ کاتژمێر دەداتە تورکیا

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی پرسی هاتنی هێزەكەی توركیا بۆ خاكی عێراق تاوتوێ‌ دەكات و 48 كاتژمێر بۆ كشانەوەی دیاری دەكات.

بەپێی راگەیێندراوێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لەکۆبوونەوە ئەمڕۆدا پرسی دەستێوەردانی تورکیا تاوتوێ کراوەو ٤٨ کاتژمێر دانراوە بۆ تورکیا هێزەکانی لەموسڵ بکێشێتەوە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاندووە "هێزەكەی توركیا بەبێ‌ رەزامەندی عێراق هاتووەتە خاكی وڵاتەكەمان و حكومەتی عێراق ئاگادار نەكراوەتە، بەغدا مافی خۆیەتی هەموو رێكارەكان ژدی توركیا بەكاربهێنێت، لەنێویشیاندا پەنابردن بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەگەر لەماوەی 48 كاتژمێردا توركیا ئەو هێزە نەكشێنێتەوە". 

لەهەینیەوە بە ئاگاداری پارتی و بەخاکی هەرێمی کوردستاندا هێزێکی پارتی لە دەوری موسڵ جێگیرکراوەو ئەمەش بۆتە مایەی نارەزایەتییەکی توندی سەرۆکی وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق.



PM:09:43:06/12/2015