ئەڵمانیا: 5 نەخۆشخانەمان لە شەنگال دروستكردوە

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جەخت لەوە دەكاتەوە كە رێكارەكانی چارەسەری قەیرانی سوریا تەنها سەربازیی نیە‌و ئاماژە بەوەش دەكات  وڵاتەكەی 5 نەخۆشخانەی كاتیی لە شەنگال دروست كردوە.

ئەمرۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی فرانك ڤاڵتر شتاینمایەر، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیاند وڵاتەكەی لە شەڕی داعش لەگەڵ هاوپەیمانان بەشداری كردوە‌و پێشیوایە چارەسەری قەیرانی سوریا تەنها بە رێگەی سەربازیی ناكرێت.

بڕیارە ئەمشەو وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی هەرێمی كوردستان بكات‌و لەگەڵ مەسعود بارزانی ‌و سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆببێتەوە.



PM:03:06:07/12/2015