ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاند "نه ئاگای له‌جووڵه‌ی هێزه‌کانی تورکیایه له‌عێراق نه راهێنانیان به هێزه عێراقییه‌کان".
گوته‌بێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا ، پیته‌ر كووك، به رووداوی راگه‌یاند" "جێگیركردنی سه‌ربازانی توركیا له نزیك موسڵ به‌هه‌ماهه‌نگی و ئاگاداری هاوپه‌یمانان نه‌بووه".
پیته‌ر كووك ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که ئه‌و کێشه‌یه جیدههێلن بۆ توركیا و حكومه‌تی عێراق خۆیان چاره‌سه‌ری بكه‌ن، گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی پرسەكە كردووه و به‌غدا ناڕه‌زایەتی ده‌ربڕیوه، خۆشحاڵن به به‌رده‌وامبوونی ئه‌و گفتوگۆیانه له‌نێوان عێراق و توركیادا.
هه‌فته‌ی رابردوو به پێی زانیاریی میدیاکانی تورکیا حکومه‌تی ئه‌و وڵاته زیاتر له 8 هه‌زار چه‌کداری ناردۆته نزیک به‌عشیقه ( 30کم) دووره لهموسڵهوهو ئێتسا سه‌رقاڵی دروستکردنی سهربازگهیهکن که 30 هه‌زار سه‌رباز بگرێت، ئه‌مه‌ش زۆر به‌توندی له‌لایه‌ن به‌غداوه ره‌تده‌کرێته‌وه‌و داوای کشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه له تورکیا ده‌کات.