سه‌رۆکی پێشووی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان د. به‌رهه‌م ساڵح به‌نارسته‌وخۆ ده‌ڵده‌دانی داعش له‌لایه‌ن تورکیاوه به مار وه‌سف ده‌کات و ده‌ڵێت " ئاگاداربه مار له‌گیرفاندا هه‌ڵگریت و دژی نه‌یاره‌کانت به‌کاری بهێنیت، چونکه دژی خۆت هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه".
له کاتێکدا پارتی و سه‌رۆکی حکومه‌ت له‌راگه‌یاندنێکدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن ئه‌و هێزه هاتوونه‌ته کوردستان به‌مه‌به‌ستی راهێنانی پێشمه‌رگه، جێگری دووه‌می حیزبی شه‌ریکی پارتی له حوکمدا، به‌رهه‌م ساڵح ئه‌و هێزه ده‌بێت به ئاگاداری به‌غداو هه‌رێم بێت.
بەرهەم ساڵح، جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی که لە پڕۆگرامی ( به‌سه‌راحه‌ت ) ی کەناڵی سکای نیوزی عەرەبیدا وەک و چاودێرێکی سیاسیی خۆی ناساند و باسی لە هاتنی هێزەکەی تورکیا کرد جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه هێزه‌کانی تورکیا زیاد له‌مه‌به‌ستێکی هه‌یه.
بەرهەم ساڵح له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا هاتنی سووپای تورکیان به لە شکرکێشیی وه‌سف کرد‌و وتیشی "هەر هێزێک بییەوێت بێتە عێراقەوە دەبێت بە ئاگاداری حکومەتی ناوخۆیی عێراق بێت و ئاگاداری هەرێمی کوردستان بێت و پێویستە بە مەبست لێی لەناوبردنی داعش بێت".
هاوکات ناوبراو داوای گفتگۆی کرد بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه.
به‌رهه‌م ساڵح له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا باسی له‌بارودۆخی هه‌رێم و کێشه‌ی حوکمڕان و شه‌ڕی داعش و گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که‌ی کرد.