كەنەڤارۆ:زێدان هیوا بڕاوی كردم لە ریاڵ مەدرید


لە چاوپَیكەوتنیێكی ڕۆژنامەونیدا كە لە گەڵ رادیۆی  (كادینا سیر) ئەنجامیداوە كەنەڤارۆ یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئاماژەی بەوە كردووە كە لە ڕابردوودا ویستی ئەوەیی هەبووە وەك یاریدەدەری ڕاهێنەر لە ریاڵ دەست بە كار بێت بەڵام ئەو شكستی خواردووە لە بە دەستهێنانی ئەركی یاریدەدەری ڕاهێنەر. لەبەرئەوەی سەرۆكی یانەی ڕیاڵ مەدرید  پێرێز زێدانی ئەفسانەی فەڕەنسای بە شایستەزانیبوو بۆ دەست بە كاربوونی لە سەنتایگۆ بێر نابیۆ دا . 
وە ئاماژەشی بەوە دا كەڕافائیل بێنیتز ماوەیەكی كورتە دەست بە كاربووە  وەك ڕاهێنەر لە ریاڵ مەدریددا بۆیە بڕیاردان لە سەر ئاستی  ئەو  راهێنەرە هێشتا ئەستەمە چونكە ئێمە تەنیا لە كۆتای وەرزدا  دەتوانین بڵێن ڕاهێنەرێكی باشە لە ئەگەری بردنەوەی نازناوەكان,   چونكە دەزانین  هەوادارانی یانەكە نازناویان دەوێت.
هەروەها كەنەڤارۆ سەرسامی خۆی دەربڕی بەئاستی میسی  ئاماژەی بەوە كرد كە هەستێكی یەكجار سەیری هەبووە لە یەكەم  ڕووبەڕووبونەوەی لەگەڵ ناوبراودا.
كەنەڤارۆ ووتی "بیرمە لە یەكەم ڕوو بە ڕووبونەوەی لەگەڵ میسی  لە یاریەكی دوستانە دا بوو كە لە دژی یوڤانتس بوو ئە وكات من یاریزانی  ئەو یانەیە بووم ,ئەو هەمیشە ئێمەی هەراسان دەكرد  ئەتوانی بڵی ئەو دەبێتە دیاردە"
لەپاش یاریەكە فابێۆكاپێلۆ داوایی لەبەرپرسانی  یوڤی كرد بۆ بە دەست خستنی میسی  بەڵام یانەكە ئەوەی ڕەتكردەوە. كاپێلۆ پێی وتم كە ئایندەیەكی زۆر باش چاوەروانی میسیە وە دە بێتە باشترین یاریزانی جیهان"

هەروەها بەرگریكارەكەی پێشووی مەدرید قسە لەسەر یانەی بەرشەلۆنە دەکات و دەڵێت، ئەندرێس ئێنستا و لویس سوارێزئاستیكی نایابیان پێشكەش كردووە كە جێی سەرنجن ,كە دە بوو خە لاتی باڵۆن دۆر  لە هەگبەی  نازناوەكانیان بوایە كە لە ڕابردوودا  یاریزانێكی شایستە بوون 
ئێنیستا  شیاو بوو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی تۆپی زێرینی , بەڵام لە وەرگرتنی خەڵاتی باڵۆن دۆر  هێرشبەران خاوەنی بەختێكی باشن  بۆ بە دەستهێنانی ئەو نازناوە ,ئەگەر میسی و رۆناڵدۆ 50 بۆ 60 گۆڵ تۆمار بكەن  ئە وە كێبركێكە  بۆ بە دەست هینای نازناوەكە هەر لە نێوان ئەواندا دە بێت.
لە كۆتایشدا وتی هەموو خەڵكی چاویان لە سەر میسی و نێمارە ,بەڵام سوارێز كاریگەرە ئەو هەمیشە شتی  جیاواز و ناوازە دەكات .


 
دارکۆ کوردی


PM:11:52:11/12/2015