عەبادی لەنەتەوە یەكگرتوەكان سكاڵا لەسەر توركیا تۆمار دەكات

بەدوای نەكشانەوەی هێزەكانی توركیا لەناوچەی باشیك، بەغدا رایگەیاند بە شێوەی فەرمیی لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان سكاڵا لەسەر ئەنكەرە تۆمار دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەكی سەرۆك وەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی داوای لە وەزیری دەرەوە كردوە تا بە فەرمی لە نەتەوە یەكگرتوەكان سكاڵا لەسەر توركیا تۆمار بكات.

ئەم بەیاننامەیەی عەبادی لەكاتێكدا بڵاودەبێتەوە كە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا جارێكی دیكە جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە هێزەكانی ئەو وڵاتە لە پارێزگای نەینەوا ناچنە دەرەوە.

هەر لەمبارەیەوە عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق دوای لە حكومەتەكەی عەبادی كردوە تا پارێزگاری لە "سەروەریی خاكی عێراق" بكات.

هاوكات موقتەدا سەدر، ئاخوندی شیعەی عێراقی دوێنێ رایگەیاند چاوەڕوان دەبێت تا كاردانەوەی باقی حیزبە سیاسیەكانی دیكە بەرامبەر بە لەشكركێشی توركیا ببینێت.



AM:09:13:12/12/2015