پەرلەمانتارێكی گۆڕان: جوانی گۆڕان بە مەدەنی بوون‌و بێ چەك بوونیەتی

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان سەبارەت بە قسەوباسی دروستكردنی هێزێكی چەكدار بۆ بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت: جوانی ئەم بزوتنەوەیە بە مەدەنی بوون و بێچەكیەوەیەتی.

عومەر عینایەت لە وتارێكدا لەمبارەیەوە دەنوسێت: "هەر لە سەرەتاوە ئەم بزوتنەوەیە خۆی بە هێزێكی سیڤیل و بزوتنەوەیەكی چاكسازی ناساندوە و پشتی بە دەنگدەرەكانی دەبەستێ بۆ یەكلاكردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و ناكرێت بەهۆی ستەمێكی كاتی لێرەو لەوێ ئەم ئامانجە سەرەكیەی لە یاد بكات و پەنا بۆ هێزی چەكدار بەرێت".

جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە "لە حاڵەتی بڕیاردان لەسەر چەكدار بونی گۆڕان، پێویستە ئەو بەڕێزانەش لە بزوتنەوەی گۆڕان یان لە دەرەوەی بزوتنەوەكەن یان ئەوانەی لە هەرێمی كوردستانن و ئەوانەش  لە هەندەرانن بە نوسین بە ئاخاوتن هانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەدەن بۆ پێكهێنانی هێزی چەكدار خۆیان یەكەم كەسبن بچنە ناو ئەو هێزە چەكدارەوە پێشەنگبن لە چەك هەڵگرتندا نەك خەڵك هانبدەن و كوڕی كورد بە كوشتن بدەن و خۆیان تەماشاچیبن و لە چلەی شەهیدبونیاندا لە ریزی پێشەوە بن و پێش دایك و باوكی شەهیدەكە مۆمەكە داگرسێنن".

دەقی وتارەكە لێـــــــــــــــــــــــرە بخوێنەرەوە



PM:12:36:12/12/2015