چوونی وه‌فدی یه‌کێتی بۆ به‌غداو سازدانی کۆبوونه‌وه‌ی نهێنی له‌گه‌ڵ گۆڕان، یه‌کێتی وه‌ک " تاکتیک" به‌کاری ده‌هێنیت به‌رامبه‌ر پارتی تا " حسابی بۆ بکات".
به‌رپرسێکی سیاسی ئاگادار به سپی راگه‌یاند" سه‌رباری ئه‌و هه‌موو بێده‌نگییه‌ی یه‌کێتی له‌سه‌ر پێشێلکارییه‌کانی پارتی به‌رامبه‌ر په‌کخستنی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم پێشانی داوه، به‌ڵام پارتی هیچ حسابێک بۆ یه‌کێتی ناکات".
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد سه‌ردانی بارزانی بۆ ئیمارات و سعودیه‌و هاتنی سووپای تورک بۆ ده‌وری موسڵ به ئاگاداری پارتی و سه‌ردانی بارزانی بۆ تورکیا به‌بێ به‌شداری و زانیاریی یه‌کێتی، ئاماژه‌یه‌که بۆ به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی یه‌کێتی و نه خوێندنه‌وه‌و حساب بۆ نه‌کردنی له‌و هه‌نگاوانه‌دا که پارتی یه‌ک لایه‌نه ده‌ینێت.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی" پێیوایه ئه‌و چه‌ند هه‌نگاوه‌ی یه‌کێتی له سێ رۆژی رابردوودا ناویه‌تی وه‌ک داواکردن بۆ سازدانی کۆبوونه‌وه‌ی نهێنی له‌گه‌ڵ گۆڕان که ( 5 شه‌ممه‌ی رابردوو له‌ماڵی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی له‌سلێمانی سازکرا)، له‌گه‌ڵ ناردنی وه‌فدێکی باڵای یه‌کێتی بۆ به‌غداو کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حیزبه شیعه‌کان و عێراقییه‌کان، ده‌یه‌وێت له‌م جموجوڵه سیاسیانه‌وه به پارتی بڵێت " منیش له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌که هه‌م و ده‌توانین له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئێوه‌دا نه‌بین و، سهرئێشهشتان بۆ دروستبکه‌ین".
سه‌باره‌ت به ئایندهی ئه‌م جموجوڵانه‌ی یه‌کێتی، که ئایا پلانێک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته کارێکی ستراتیژی و تا راده‌یه‌ک بلانسێک له‌نێوان پارتی و یه‌کێتی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه دروستبێته‌وه، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه ئه‌م جمووجوڵانهی یه‌کێتی هه‌نگاوی تاکتیکین و یه‌کێتی له‌و ئاسته‌دا نییه هه‌نگاوی ستراتیژی و به‌رپرسانه‌ی جدی بنێت که پارتی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه له‌و سیاسه‌ته تاکڕه‌ویه‌ی ئێستا پیاده‌ی ده‌کات، رابگرێت".
رۆژی 5 شممه 12/10 له‌سه‌ر داوای یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نهێنی و دوور له‌چاوی کامێرا له‌ماڵی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی له‌نێوان گۆڕان و یه‌کێتیدا سازکرا.
ئه‌مڕۆش 12/12 وه‌فدێکی باڵای یه‌کێتی به سه‌ردانێک به‌مه‌به‌ستی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌کان و عێراقییه‌کان گه‌یشتنه به‌غدا.