بەرپرسێکی تورکی لێدوانێکی مەترسیدار لەسەر رۆژئاوا دەدات

وەزیری دەرەوەی تورکیا لێدوانێکی مەترسیدار دەدات لەسەر ئەو حیزبانەی سەر بە پارتین و دەڵێت" کوردانی سوریا داوا دەکەن حکومەتی تورکیا رزگاریان بکات لەدەسەڵاتی پەیەدەی بێ دین".

ئەمڕۆ زۆرێک لەمیدیاکانی تورکیا وەک ئەوەی کاربکەن بۆ پێشهاتێکی سەربازی وڵاتەکەیان کە بچن رۆژئاوای کوردستان کۆنترۆڵ بکەن، قسەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان مەولود چاوەیش یان کردبوو بە مانشێتی خۆیان کە دەڵێت" کوردەکان سوریا داوا دەکەن لەحکومەتی تورکیا لە ژێر دەسەڵاتی پەیەدە رزگاریان بکات".

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەیەکە جەماوەری چەند حیزبێکی رۆژئاوا کە سەر بەپارتی دیموکراتی باشوری کوردستانن ( بارزانی ) و لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ئۆپۆزسینی سوریدا ماونەتەوە خۆپیشاندان دەکەن دژی سیاسەتی حوکمڕانی پەیەدە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا چاوەیش دوێنێ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی" ئەو کوردانە داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەن رزگاریان بکات لە پەیەدە کە دەیەوێت کۆمەڵگایەکی کوردی بێ دین دروستبکات".

ئەو حیزبانەی بەردەوامن لە خۆپیشاندان دژی سیاسیەتەکانی کانتۆنەکانی رۆژئاوا کە لەلایەن پەیەدەوە سەرۆکایەتی دەکرێن.



PM:07:58:12/12/2015