پارتی هێرشیکی توند دەکاتە سەر سەرۆکی پەرلەمان

پارتی دیموکراتی کوردستان لە رێگای عەلی حسێن ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حیزبەوە هێرشێکی توند دەکاتە سەر د. یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و بە " فەقیر و بێ ئەزموون" ناوی دەبات.

لە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی nrt کە میوانداری عەلی حسێن ئەندامی سەرکردایەتی پارتی کردبوو، لەسەر سەرۆکی پەرلەمان وتی" د. یوسف محەمەد داشی دامە بووە بە دەستی نەوشیروان مستەفاوە".

هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا جگە لەوەی جەختی لەوە کردە کە بەبڕوای ئەو سەرۆکایەتی پەرلەمان نادرێتەوە بە گۆڕان، بەردەوامیش بوو لەسەر هێرشکردنە سەر سەرۆکی پەرلەمان و وتی" د. یوسف لەو ئاستەدا نەبوو ئەو پۆستە وەربگرێت و سەرۆکی وا لاوازم نەبینیبوو بە بەراورد بەوانەی پێشوو".

د. یوسف محەمەد کە ماوەی دوو ساڵە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانە، لای پارتی بە ئەندازیاری کۆبوونەوەی ٦/٢٣ دادەنرێت کە پارتی لەپەرلەمانی کوردستان لەپرسی سەرۆکایەتی هەرێمدا کەنارگیر کەوت و، دواتریش پرۆژەکان لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم، بەبێ پارتی راپۆرتی لەسەر ئامادەکرا. 
  



PM:08:39:14/12/2015