پلانی تیرۆری نوری مالیكی شكستی هێنا

بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەكانی پلانی تیرۆركردنی نوری مالیكی، سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا‌و سەرۆك وەزیری پێشووی عێراق شكستی هێنا.

ماڵپەڕی عەرەبی "سكای پرێس" لەهەواڵێكدا رایگەیاند پلانی ئەم تیرۆرە لەلایەن یەكێك لەكەسە نزیكەكانی مالیكییەوە دانراوە كە بەنیاز بوون مالیكی لە شوێنی مانەوەی لە بەغدا تیرۆر بكەن، بەڵام پێش ئەنجامدانی ئاشكرابووە‌و پلانەكە شكستی هێناوە.

سكای پرێس هەروەها دەنوسێت چەند لایەنێكی سیاسی عێراقی لەپشت ئەو پلانەوە بوون كە لەداهاتوودا ئاشكاریان دەكات.

تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی ئەم هەواڵەی پشتڕاست نەكردوەتەوە.



PM:10:55:14/12/2015