بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەك دەركەوتووە جگەرە كێشان پێویستی لەش بە ڤیتامین و كانزا جۆربەجۆرەكان زیاد دەكات.
توێژەرەكان بۆیان دەركەوتووە ئەو كەسانەی جگەرە دەكێشن، بڕێكی زۆر لە ڤیتامین و كانزاكان لە دەست دەدەن بە تایبەت زینك، ئەمەش كاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی ئەو كەسانە دەبێت.
توێژینەوەكە ئامۆژگاری جگەرە كێشەكان دەكات بەردەوام ئەو خۆراكانە بخۆن كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و كانزای جۆراو جۆر، بە تایبەت زینك، وەك ماسی و هێلكە و پەنیر و سەوزە و میوە جیاوازەكان، هەروەها هەوڵی جدیش بدەن بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی جگەرە كێشان.