دەوڵەتی یاسا بایكۆتی دانیشتنی پەرلەمانی كرد

لیستی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق بەهۆی پەسەندكردنی پشكی 17%ی هەرێم لە بودجەی ساڵی رابردوو عێراق بایكۆتی دانیشتنی پەرلەمانی كرد.

لیستی دەوڵەتی یاسای كە گەورەترین لیستی پەرلەمانی عێراق بەهۆی ئەوەی پێشنیارەكەیان سەبارەت بە كەمكردنەوەی پشكی هەرێم لە 17% بۆ 13% لە كۆبوونەوەكەی ئەمرۆ نەخرایە دەنگدان‌و پشكی 17% پەسەند كران بایكۆتی پەرلەمانیان كرد‌و بەتێكڕا هۆڵی پەرلەمانیان بەجێهێشت.



PM:04:24:16/12/2015