ئەمرۆ ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر سکاڵای عێراق دژی تورکیا کۆدەبێتەوە

وا بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش نێودەوڵەتی لەسەر ئەو سکاڵایەی حکومەتی عێراق کۆبێتەوە کە دژی هاتنی هێزێکی سەربازی سووپای تورکیا بۆ ناوچەکانی موسڵ تۆمار کراوە.

ئاژانسەکان بڵاویان کردەوە لەو دانیشتنەی ئەمرۆدا کە تایبەتە بەو پرسە عێراق داوا دەکات تورکیا تەواوی هێزەکانی بکشێنێتەوە، هەرچی تورکیایە هەفتەیەکە هەندێک هێزی کێشاوەتەوە لەو ناوچەیە.

دوێنی سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی رایگەیاند" ئەمەریکا لەئەنجومەنی ئاسایش لەسەر دەرکردنی ئەو هێزە پشتگیری عێراق دەکات دژی تورکیا".

لەرێگای وەزیری دەرەوەی عێراق ئیبراهیم جەعفەر رۆژی ١٢/١١ بەفەرمی عێراق سکاڵای لەسەر تورکیا تۆمارکرد.

لەهەرێمی کوردستانیش جگە لەپارتی، هەموو لایەنەکان داوا دەکەی ئەو هێزەی تورکیا لە خاکی عێراق بچێتە دەرەوە.

تا ئێستا ژمارەی تەواوی ئەو هێزە نەزانراوە کە تورکیا هێناویەتە ناو خاکی عێراق و لە نزیک موسڵ نیشتەجێی کردوون، هەندێک میدیای تورکی دەڵێن ٨ هەزار سەربازە، هەندێک میدیای کورد بە ١٠٠٠ سەرباز دەیخەمڵێنن، میدیاکانی پارتی بە ١٥٠ سەرباز دەیخمەڵێنن.



PM:12:19:18/12/2015