گۆڕان چەند پرسیارێک لەیەکێتی و یەکگرتوو کۆمەڵ دەکات؟

رۆژی یەکشممەی داهاتوو ١٢/٢٠ ئەنجومەنی وەزیران یەکەم کۆبوونەوەی خۆی دوای دەرکردنی وەزیرەکانی گۆڕان دەکات، رۆژنامەنووسێکی گۆڕان چەندین پرسیار لە وەزیرەکانی یەکێتی‌و کۆمەڵ و یەکگرتوو دەکات.

سیروان رەشید رۆژنامەنووسی گۆڕان لە نووسینێکدا لەسەر ئەو کۆبوونەوەیە، دەڵێت"شتێكی روونە كە هۆكاری سەرەكی ناردنەماڵەوەی وەزیرەكانی گۆڕان و سەرۆكی پەرلەمان، پێداگیری توندی گۆڕان بووە لەسەر هەمواری یاسای سەرۆكایەتی "سێ‌ هێزەكەی دیكەش بەئاستی خۆیان ئەو پێداگیریەیان هەبووە" و ئەم چوارلایەنە پێكەوە و لەپرۆژەیەكی هاوبەشدا ریزبەندیەكیان بۆخۆیان دروستكرد".


سەبارەت بەهەڵوێستی (یەكێتی و یەكگرتوو و كۆمەڵ)، ئەو رۆژنامەنووسە دەپرسێت" ئایا هەرسێ‌ لایەن پێكەوە بڕیاریان داوە بەشداری كۆبونەوەكە بكەن؟
ئایا بەشداریكردنی كۆبونەوەكە بەمانای شەرعیەتدان بە رەفتارەكانی پارتی و كودەتاكەی نایەت؟".

هەروەها سیروان رەشید دەپرسێت" ئەگەر بەشداری بكەن لەكۆبونەوەكەدا هیچ هەڵوێستێكی راشكاوانەیان دەبێت؟" و دەڵێت" ژمارەی وەزیرەكانی یەكێتی و یەكگرتوو و كۆمەڵ 15 وەزیرە لەكابینەی هەشتدا (بەجێگری سەرۆك وەزیران و هەندێك سەرۆك دەستەوە كە پلەكانیان وەزیرە)، ئەم ژمارە وەزیرە دەتوانن نیسابی كۆبونەوەكە پەكبخەن،ئایا بەبونی هەڵوێستێكی هاوبەش لەكۆبوونەوەكەدا یان دەركردنی بەیاننامەیەك لەكۆبونەوەكە دێنە دەرێ‌؟".

ئەو رۆژنامەنووسە دوا پرسیاری بۆ قوباد تاڵەبانییە و دەڵێت" ئێستا بەفیعلی بەرێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، لەسەر پشكی یەكێتی ئیشەكانی وەزیری دارای بەرێدەكات،ئایا كاك قوباد بەردەوام دەبێ‌ لەسەر ئەم كارەی؟".



PM:09:17:18/12/2015