دوای دەرکردنی وەزیرەکانی گۆڕان لەلایەن پارتیەوە، ئەمڕۆ ١٢/٢٠ ئەنجومەنی وەیزرانی حکومەتی هەرێم بەبەشداری وەزیرەکانی لایەنەکانی تری هاوپەیمانی گۆڕان، یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ کۆدەبێتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە وەزیرەکانی هیچ کام لە لایەنەکانی تر بایکۆتی کۆبوونەوەکە ناکەن و هەموویان بەشدار دەبن.
وا بڕیارە تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت بێت بە باری ئابوری و دارایی هەرێم کە لەقەیرانێکی زۆر گەورەدایە.
ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە دوێنی ١٢/١٩ باڵاترین دامەزراوەی گۆڕان کە جڤاتی نیشتمانییە رایگەیاند" هەموو ئەو دەزگایانەی دەکەونە ژێر دەسەڵاتی پارتی، شەرعیەتیان نەماوە، لەوانە سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێم".
گۆڕان و یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لە ٦/٢٣ ەوە هاوڕاو و شێوە هاوپەیمانێتییەک لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم بەیەکەوەی بەستبوونەوە تا ١٠/١٢ کە رێگری لە سەرۆکی پەرلەمان کرا بچێتەوە سەر کارەکەی و وەزیرەکانی گۆڕانیش لەلایەن پارتیەوە دەرکران.