هەرسین داوا دەكات گۆڕان بچێتە ناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان رەخنە لە راگەیەنراوی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان دەگرێت‌و داوا دەكات بچێتە ناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

ئاری هەرسین، سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان دەنوسێت "دوێنێ جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی گێڕا. به‌داخه‌وه‌ دیسانه‌وه‌ باسی ناشه‌رعی بوونی داموده‌زگا ئیداریه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌ ده‌كات كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان به‌ شه‌رعی ده‌زانن جگه‌ له‌ حیزبی گۆڕان. به‌داخه‌وه‌ بۆ ئه‌م مه‌وقیفه‌".

هەرسین هەروەها دەڵێت "له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆرم بۆ به‌ڕێزان ئه‌ندام و لایه‌نگرانی گۆڕان، هیوادارم زوو بچنه‌وه‌ ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و، هیچ نه‌بێت ئه‌وكات ئینسان توعامول له‌گه‌ڵ سیاسه‌تێكی ڕوون ده‌كات".



PM:02:42:20/12/2015