عەلی حەمەساڵح: لای خەڵكی روونە كێ كەركوكی بۆنەوتەكەی دەوێت
ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان هەواڵێكی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان رەتدەكاتەوەو زانیاری لەسەر فرۆشی نەوتی كەركوك ئاشكرا دەكات.
عەلی حەمە ساڵح لەنوسێنێكدا ئاماە بەوەدەكات "سایتی فه‌ره‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له زمانی پهرلهمانتارێكیی عیراقیه‌وه به‌ناو"شاخه‌وان" هه‌والێكی هه‌ڵبه‌ستراوی به‌ناوی منه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌و، ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه نه‌ته‌وایه‌تی و نه‌وتی كه‌ركوك نه‌بوایه وه‌ڵامم نه‌دانه‌وه.
گوایه من له سیمینارێكدا وتوومه "با كه‌ركوك نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، چونكه هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی نییه بیداته كه‌ركوك".
ئه‌م كاكه‌یه له‌وێ نه‌بووه تاوه‌كو بزانێت من چیم وتووه، چه‌ند كه‌نالێكی حیزبه‌كه‌ی له‌وێ بووه، با له‌وان بپرسێت.
لای كه‌ركوكییه‌كان هه‌موانیش روونه كێ له‌رابردوو ئێستادا رێگربووه له گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك له‌ترسی له‌ده‌ستدانی هاوسه‌نگی هێز له كوردستاندا.
ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو كوردستانیانیش رونتر ئه‌وه‌یه كێ قوربانی و شه‌هیدی بۆ كه‌ركوك داوه‌و كێش نه‌وته‌كه‌ی ده‌بات.
ئه‌گه‌ر راستده‌كه‌ن بفه‌رموون و زه‌مینه خۆش بكه‌ن له زووترین كاتدا ریفراندۆم بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌شداریكردنی كه‌ركوك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا.
من وتوومه" كه‌ركوك یه‌ك رێگای هه‌یه نه‌وتی خۆی لێوه بفرۆشێت ئه‌ویش هه‌رێمی كوردستانه، پێویسته كه‌ركوك به‌فه‌رمی به‌شێك بێت له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ناكرێت به‌م شێوه‌ی ئێستا بێت‌و مانگانه بایی 350 ملیۆن دۆلاری نه‌وتی پارێزگاكه ببرێت‌و دۆلارێكیان بۆ خه‌رجنه‌كرێت".
زیاتر له‌مه‌ش كه له‌كه‌ركوك نهمتووهو لێره‌دا ده‌یڵێم، ماوه‌ی 510 رۆژه لیوای یه‌كی نه‌وت و گازی پارتی دیموكرات و كۆمپانیای كاری نزیك له‌و حیزبه ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هاڤاناو بایی حه‌سه‌ن و ئه‌و كاته‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت ئاستی به‌رهه‌می ئه‌م كێڵگانه 280 هه‌زار به‌رمیل بوو، واته تا ئێستا ئه‌گه‌ر تێكڕای نرخ وه‌ربگرین بایی 6 ملیار‌و 400 هه‌زار دۆلار نه‌وتی ته‌نیا ئه‌م دوو كێڵگه‌یان فرۆشتووه، یه‌ك دۆلاریتان نه‌داوه به‌كه‌ركوك"، ئه‌م پاره چی لێهات؟
چوار مانگه هه‌موو رۆژێك 410 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كه‌ركوك دهردههێندرێتو 300 به بۆری و ئه‌وی دیكه به‌تانكه‌ر ده‌ڕوات، یه‌ك دۆلاری نه‌دراوه به‌كه‌ركوك.
لای خه‌ڵك روونه كێ كه‌ركوكی بۆ نه‌وته‌كه‌ی ده‌وێت.
مهبدهئمانه كه‌ركوك ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و نه‌وته‌كه‌شی بخرێته خزمه‌ت خه‌ڵكه‌كه‌ی".
PM:01:07:21/12/2015