لێدوانی پلاتەر و پلاتینی دوای راگیرانیان بۆ هەشت ساڵ

دوای ئەوەی ئەمرۆ هەریەکە لە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهان جۆسیە سیپ پلاتەر و سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپی " میشێل پلاتینی بۆ ماوەی هەشت ساڵ لە سەرجەم چالاکیە وەرزشیەکان راگیران و پلاتەر بە بری  ٥٠ هەزار فرانکی سویسری و پلاتنی بە بری ٨٠ هەزار فرانکی سوویسری سزا دران ، لە کاردانەوەی سزادانیان ئەمرۆ هەردوو سەرۆکی  راگیرا و لێدوانیان داو " پلاتینی رایگەیاند کە سزا دانەکەم کۆمدیەوە و ویژدانم هەست بە ئاسوودەی دەکات و من پەنا بۆ دادگای وەرزشی دەبەم و تا کۆتایی کۆڵ نادەم.

هەروەها سیپ پلاتەریش رایگەیاند کە من خۆم بە دەستەوە نادەم و تانە لە سزادانەکەم دەدەم ، من پارە  و سامان لە بەرنامەمدا نیە و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵم دورن لە راستی.


SPEE SPORT



PM:06:17:21/12/2015